91/11/18

کۆماری کوردستان ، وشیاری نه ته وه یی یان پیلانێکی ده‌ ره‌ کی ؟


کۆماری کوردستان ، وشیاری نه ته وه یی یان پیلانێکی ده‌ ره‌ کی ؟

هاشم زوورئاوه ر

ئاماژه :

له کۆتاییه کانی شه ڕی دووهه می جیهانی ، یه کێک له گرینگترین رووداوه کانی مێژووی هاوچه رخی کورد  ، دامه زراندنی کۆماری کوردستان بوو  ، ئه زموونێک له ده‌ سه‌ ڵاتی کوردی که بۆ یه که مجار له مێژووی نوێ دا توانی گۆڤار و رۆژنامه ده ربخات ، دام وده زگاکانی ئیداری دامه زرێنێت و وه کووده وڵه تێکی نه ته وه یی مامه ڵه ی له گه ڵ بکرێت . کۆمارێک که  به رهه می  شۆڕشه کانی پێش خۆی وهه ڵقوڵاوی ناوه ی کۆمه ڵگاو  ئاکامی سه رهه ڵدانی ئه و وشیاری نه ته وه ییه بوو که له ساڵانی پێش دامه زراندنیدا له نێو چین و توێژی لاوانی رۆشنبیرو تازه پێگه یشتووی ناو خانه قا و حوجره و خوێندنگه کانی ده وڵه تیی له ناوچه ی موکریان دا سه ری هه ڵدابوو . به ڵام مه خابن که ئه و کۆماره ساوایه سه ره ڕای تێپه رکردنی هه موو تایبه تمه ندییه کانی یاسایی نێونه ته وه یی خۆی ،  له لایه ن نه یارانییه وه به پیلانێکی ده ره کی له قه ڵه مدراوه . له ت و په ت کردنی وڵاتانی رۆژهه ڵاتی نێوه ڕاست له لایه ن ئیستعمار و چه ند پارچه کردنی جیهانی ئیسلام له لایه ن خاچ په رستانه وه ، پاساوگه لێکن که له مێشک و بیروبۆچوونی ناسیۆنالیسمی به رچاوته نگی فارس و تورک و عه ڕه ب وهێندێک له هه ڵگرانی بیرۆکه ی ئیسلامی سیاسی دا خول ده خوات .  هه روه کوو مێژوونووسی ئێرانی(( ئه حمه دی که سره وی))  داخوازیه کانی ڕه واو نه ته وه یی کورد به و شێوه یه لێک ده داته وه و ده ڵێ : (( خرابترین تۆوی ناکۆکی و دووبه ره کی که بێگانه له رۆژهه ڵات دا چاندی ئاره زووی سه ربه خۆیی نه ته وه کان بوو ، دوای ئه وه ی که ئه و سیخوڕه ئه وروپایانه به نێو کورد و ئه رمه ن و ئاشووریه کان دا گه ڕان ، ئه و تۆوه گڵاوه یان له نێو دا چاندن ))(1) . 

  بۆ ئه و مه به سته ئه و وتاره ی ژێره وه حه ول دانێکه بۆ ئه وه ی که کۆماری کوردستان و بزووتنه وه ی نه ته وه ییه که ی تا چ ڕاده یه ک هه ڵقوڵاوی ناخی رووداوه سیاسی و کۆمه ڵایه تییه کانی کوردستان و گه شه ی بیری سیاسی و نه ته وه یی کورد بووه ؟ 

ره زا شا و مه سه له ی کورد:

شۆڕشی مه شرووته بوو به هۆی له رزۆک بوونی سیستمی حکومه تی پاشایه تی – عێلی و دامه زراندنی شێوه یه کی به ڕواڵه ت مۆدێڕن له حکومه ت ، به ڵام ئاماده نه بوونی کۆمه ڵی ئێران بۆ ئه و ئاڵ و گۆڕانه و ده س تێوه ردانی رووس و ئینگلیس له کاروباری نێوخۆیی ئێران ، بوو به هۆی هه ره س هێنانی مه شرووته ، که به کودتای 1299 کۆتایی یه کجاری پێهات و حکومه تی سانترالیستی ره زاشا له ئێران ده ستی پێکرد ، ئه وه ش هاوکات بوو له گه ڵ گه شه ی ئاڵمان له بواری پیشه سازی و تورکیای مۆدێڕنی ئاتاتورک ، که سه رنجی بیر و ئه ندیشه ی رووناکبیرانی ئێرانی بۆ لای یه کێک له دیارده کانی شارستانییه تی رۆژئاوا راکێشا ، ئه ویش ناسیۆنالیزمی په ڕگیری ( شۆونیسم ) بوو .  ته قی زاده که له بناغه دانه رانی مه شرووته بوو ، له ئاڵمان گۆڤاری (( کاوه )) ی دامه زراند و به هاوکاری جه ماڵزاده و محه مه د قه زوینی ده ستیان کرد به بڵاوکردنه وه ی ئه ندیشه ی ناسیۆنالیستی . ئه وان بڕوایان وابوو که تا له ئێران یه کێتیی میللی له بواری زمان ، جل و به رگ ، ......به دی نه یه ت سه ربه خۆیی سیاسی و پاراستنی ته واویه تی خاکی ئێران ئه سته مه .ئه و ئه ندیشه شۆونیستانه له ڕاستی دا بنه مای ده سه ڵاتی ره زاشای پێک هێنا ، هه ر بۆیه ره زاشا هه ر که ده سه ڵاتی به ده سته وه گرت ، ده ستی گرت به له نێوبردنی سه رۆک عێل و عه شیره ته کان و نیشته جێ کردنیان و به دیهێنانی ده سه ڵاتێکی سانترالیستی سیاسی ، نیزامی به هێز(2) .

بێجگه له کاریگه رییه تی ئه و بیرۆکه ڕه گه زپه رستانه ، سه فه ری ره زاخان بۆ تورکیای ئاتاتورکیش هێزکارێکی گرینگی هه بوو له سه ر سیاسه ته کانی به نێو مۆدێڕن . ره زاشا پاش گه ڕانه وه ی له سه فه ره که ی خۆی بۆ تورکیا له ساڵی 1313 له ژێر کاریگه رییه تی سیاسه تی مسته فا که ماڵ دا ، بڕیاری دا که له مه وبه دواوه هه موو گه لانی ئێران و له ناویشیان دا کورده کان ، مافی خوێندن و نووسین یان به زمانی زگماکی خۆیان نییه . " که ریمی حیسامی" له باره ی هه وله کانی ده وڵه ت بۆ یاساغ کردنی زمانی کوردی دا ده نووسێ : ....... نووسین و خوێندنه وه ی زمانی کوردی یاساغ له قه ڵه م ده درا و ته نانه ت بڕیار درا له ئیداره کان به و زمانه گفتگۆ نه که ن ، له سه ر ده رگای ئیداره کان نووسرابوو : قسه کردن جیا به فارسی قه ده غه یه  (3) .

سیاسه تی حکومه تی په هله وی به نیسبه ت خه ڵکی کورده وه به دوو قۆناخ دا تێده په ڕی و له هه رکام له و دوو قۆناخه دا به دوای ئامانج گه لێکی تایبه ت دا ده گه ڕان ، گرینگ ترین یان بریتی بوون له

:1 – قۆناخی یه که م : پێک هاتبوو له نه هێشتنی هۆزگه رایی ، له نێوبردنی گروپی چه کداری عه شیره ته کان ، بڵاوکردنه وه ی ده ستڕۆیی ده وڵه تی ناوه ندی هه تا سنووره کان ، دامه زراندنی ئیداراتی تۆمارکردنی به ڵگه نامه و موڵکه کان، دارایی  ، دادوه ری و ناوه نده کانی راهێنان و سه ربازی بوون .

قۆناخی دووهه م : تایبه ت بوو به قه ده غه کردنی که ڵک وه رگرتن له زمانی کوردی و هه روه ها دانه مه زراندنی کارمه نده خۆجێ یه کان له کوردستان دا (4) .

له کۆبه ندیه کی گشتی دا ده توانین بڵێین ، قه ده غه کردنی زمانی کوردی ، سه پاندنی جل و به رگی ئوروپایی به سه ر کورده کان و دوورخستنه وه و به ند کردنی که سایه تییه دیار و سه رۆک هۆزه کانی کورد ، دانانی کارمه ندی ناکورد و گوشاری سوپاییه کان و ژانده رمه کانی ره زاخان بۆ سه ر دانیشتووانی کوردستان ، هه موو به و واتایه بوون که رێژیمی په هله وی دژایه تی ئازادی و هه ڵس و که وتی زمان و داب و نه ریتی کورده کان ده کا ، ئه و شه ڕانگیزییه بێ هۆیه و گوێ نه  دان به هیچ نه زانینی بێ هۆیانه له بابه ت زمان و کلتووری یه کێک له گه لانی ئێرانی ، نه ته وه ی کوردی به ته واوه تی له حکومه تی په هله وی دوور کرد (5) .

ره زاشا بێجگه له مانه ش هه ستا به گۆڕین و به فارسی کردنی نێوی ژماره یه کی زۆر له شار و ڕووبارو چیاکانی کوردستان بو نموونه ورمێی کرد به ره زائیه ، سه ڵماس بۆ شاپوور، خانێ بۆ پیرانشه هر، سابڵاغ بۆ مه هاباد و چۆمی چه غه توو بۆ زه ڕینه ڕوود .هه روه ها دراو و داراییه کی زۆری خه رج کرد له پێناوی سڕینه وه ی ئه ده بی کوردی وبه فارسی کردنی شێعره کانی  " بابه تاهیر هه مه دانی " که به زارێکی که لهوڕی نووسراوه ، کرانه فارسی .

داوایان له ( رشید یاسمی ) کرد تا له ڕێگای کارێکه وه که نووسینی کتێبی ( کردوپیوستگی تاریخی او ) ه ، تئۆرێکی زڕ سه باره ت به فارس بوونی کورد بسه لمێنێت (6) .

هه روه ها " توکلی" سه باره ت به کار و ڕه فتاری لێپرسراوه کانی دیکه ی ئێرانی له کوردستان دا ده نووسێت : له و به رنامانه ی دیکه که به ئامانجی دژایه تی و لێدانی فه رهه نگ و فۆڵکڵۆڕی کوردی جێ به جێ ده کران ، بریتی بوون له خاپوور کردنی ئه و ئاسه واره کۆنانه ی ، ئاماژه یان بۆ مێژووی کورد ده کرد . ( حسن مقدم ) سه رکرده ی هێزه ئێرانییه کان له شاری سنه له و رووه ده ستی نه پاراست ، وێڕای ئه و ئازار و سته مه ی که خه ڵک له ده ستی ئه و کابرایه وه تووشی ده بوون ، مردووه کانیشی له به ڵای ئه و سه رکرده یه بێ به ش نه بوون ، ئه و هه ستا به کاول کردنی گۆڕستانی ( سلێمان به گ ) که شوێنی ئارامگه ی سه ردارانی کورد و که سایه تییه نیشتمان په روه ریه کانییه تی .به پێی ئه و سیاسه ته ناله باره ی که حکومه ت به رامبه ر نه ته وه ی کورد له ئێران گرتبوویه به ر ، ژماره یه کی یه کجار زۆر له کوردی خێڵه کانی ( گه ڵباخ وپیران و جه لالی ) و هه زاران خێزانی دیکه ی کوردستان له ساڵی 1935 دا گواسترانه وه بۆ شوێنه دووره ده سته کانی ئێران، به تایبه ت بۆ کرمان ، سوڵتان ئابادو شیراز،........ . (7) .

ئاکامی کارکرد و هه ڵس و که وتی ڕه زاخان له گه ڵ ده ره نجامی هه وله کانی ئاتاتورک و ناسیۆنالیسته کانی تورک هه ریه ک شت بوو ، ئه ویش چه وساندنه وه ی نه ته وایه تی بوو . مه به ست له وه ها گوشارێک له نێوبردنی شوناسی نه ته وه یی تاقمێک له خه ڵک له چوارچێوه ی وڵاتێک دا له لایه نی ره گه زی و زمانی ، ئایینی و کلتووری به که مینه یه کی جیاواز داده نرێت .

ئه و سیاسه ته به نێو چاکسازییه ی ره زاخان ، به دوو قۆناخ دا له گه ڵ په رچه کرداری چین وتوێژه کانی خه ڵکی کوردستان به ره وڕوو بوو :

قۆناخی یه که م : ڕاپه ڕینی چه کداری : ڕاپه رینی عه شیره ته کانی هه ورامان و مه ریوان به سه رکردایه تی رێبه ره به نێوبانگه کانیان وه کوو مه حموود خانی دزلی ( 1870- 1946) و جافه رسامی هه ورامی (1885 – 1942 ) و مه حموودخانی کانی سانان له به هاری ساڵی (1926) دا دژ به حکوومه تی ره زاشا ی په هله وی . راپه رینی خێڵی جه لالی 1931- 1930 (8) .راپه ڕینی ڵۆره کان به ڕێبه رایه تی ( قه ده م خێر ) ئه و ژنه لێهاتوو و ئازایه ی که ( سه ید مورادخان ) ی برای و ( عه لی مه هخان ) مێردی به فرت و فێڵ و پیلانی له شکری ئێرانی له نێو بران . ڕاپه ڕینی سمکۆ ،ڕاپه ڕینی مه لا خه لیل مه نگوڕ(9) .

قۆناخی دووهه م : راپه رینی فه رهه نگی و سیاسی : دامه زراندنی حیزبی هیوا له کوردستانی ئێراق کاریگه ری بێ وێنه ی له ڕاچڵه کاندنی هه ستی نه ته وایه تی کوردستانی ئێرانیش دا یاری کرد به تایبه ت هاوکات له گه ڵ په ره سه ندنی راپه رینه چه کدارییه کانی کورد دژی ره زاشای په هله وییه وه ، بزووتنه وه یه کی رۆشنبیری به هێز له نێو توێژی خوێنده وار و شارنشینی کوردستانی ئێران سه ری هه ڵدا که بوو به هۆی دامه زراندنی رێکخراوگه لێکی جۆراوجۆر وه ک حیزبی ئازادی کوردستان  و کۆمه ڵه ی ژیانه وه ی کوردستان ( ژکاڤ) . بێجگه له ڕێکخراوی هیواو شوێن دانه ربوونی ئه و له سه ر بووژاندنه وه ی وشیاری نه ته وه یی کوردستانی ئێران ،" مه لا ئه حمه دی فه وزی " مامۆستای ئایینی له گه شه کردنی بیری نه ته وه یی کوردی دا به تایبه ت له ناوچه ی موکریان دا رۆڵی به رچاوی گێڕاوه ." که ریمی حیسامی " وێڕای ئاماژه کردن به پێک هاتنی گروپێکی سیاسی بچووک به به شداری پیاوانی ئایینی ناوچه ی موکریان له ماوه ی ساڵانی 1307- 1310  که له گه ڵ شۆڕشی ئارارات و پارتی خۆیبوون دا پێوه ندیان بووه ، مه لا ئه حمه دی فه وزی به به رپرسی سه ره کی ئه و گرووپه ده ناسێنێ و له باره ی ڕۆڵی مه لا ئه حمه دله چالاکی سیاسی کورده کان له نێوه ڕاستی ساڵه کانی ده سه ڵات دارییه تی ره زاشادا ده نووسێ : پێویسته بزانرێ که رۆڵی مه لا ئه حمه دی فه وزی یه کێک له رۆشنبیرانی کورد، له به ره به ری هه ڵگیرساندنی شه ڕی جیهانی دووهه م دا، زۆر گرینگه ئه و له سلێمانیه وه بۆ موکریان هاتبوو و له ڕاچڵه کاندنی هه ستی نه ته وه یی و دامه زراندنی ئه و گرووپه سیاسییه بچووکه دا ڕۆڵی سه ره کی هه بووه   (10) .

لێکۆڵه ڕی کورد" محه مه د سه مه دی " له گه ڵ ژماره یه ک له ئه ندامانی دامه زرێنه ری کۆمه ڵه دا وتووێژی ساز داوه ، به له به رچاوگرتنی وته کانیان ده نووسێ که : مه لا ئه حمه دی فه وزی بێجگه له زانیاری ئایینی ، وانه ی هه ستی نه ته وایه تی کوردیشی به قوتابیه کانی ده گووته وه (11) .یه کێک له و قوتابیانه ،" مامۆستا هێمن بوو" ، هێمنی موکریانی له ژیان نامه ی خۆی ( له کوێ وه بۆ کوێ ) دا ده نووسێ : (( ده بی بڵێم من ده سکردی (( فه وزی)) م ئه و هه ڵیوه شاندمه وه ، و تێکی هه ڵشێلام و سه رله نوێ درووستی کردمه وه ..... بێگومان ئه گه ر نه چووبامه خزمه ت فه وزی و له کن ئه و مامۆستایه م نه خوێندبا، رێبازی ژیانم ئه و رێبازه نه ده بوو که گرتم و پێیدا رۆیشتم و ئێستاش به رم نه داوه . ئه و تێی گه یاندم من رۆڵه ی کوردم و کوردیش نه ته وه یه کی بێبه ش و چاره ر‌ه ش و زۆرلێکراوه و ده بێ رۆڵه کانی له پێناوی رزگاری کردنی دا فیداکاری بکه ن و له خۆبردوویی نیشان بده ن ......... ئه و لاوه کوردانه ی له سه رده می پاتشایه تی ره زاخانی په هله وی دا که به ته قلیدی ئاتاتورک خه ریک بووگه لی کورد له کوردستانی ئێران دا بتوێنێته وه ، یا ڕاسته وخۆ شاگردی فه وزی بوون یا شاگردی شاگرده کانی ئه و، به تایبه تی پێشه وا قازی محه مه دی شه هید شانازی به وه ده کرد که شاگردی فه وزی بوو (12) .

بێجگه له دان پیانانی مامۆستا هێمنی شاعیر ، له نووسینه کانی حیسامی و سه مه دیش دا واده رده که وێ که مه لا فه و زی ئه گه ر نه بێ له دوو سه ده ی ناسک و هه ستیار دا رووی کردۆته مه هاباد و هه ر جاره هه ولی داوه گۆرانکارییه ک درووست بکات و هه ستی نه ته وایه تی له نێو کورده کانی موکریان دا وه ئاگابێنێ ، جارێکیان له گه رمه ی شۆڕشی ئارارات ، جارێکی دیکه ش له ده سپێکی شه ڕی جیهانی دووه م دا (13) .  سیاسه تی شۆوینیستی و گووشاری رژیمی شاهه نشاهی په هله وی بووه هۆی په یدابوونی ڕق و بێزاری چین و توێژه کانی گه لی کورد له رۆژهه ڵاتی کوردستان به شێوه یه ک له سه رووبه ندی هه ڵگیرساندنی شه ڕی دووه می جیهان دا ته واوی فاکته ره کانی جووڵانه وه و ته قینه وه ی نێوخۆیی ئاماده بوون . به تایبه ت کاتێک که شه ڕ هه ڵگیرسا و ئێران تا ده هات له ئاڵمانی نازی نزیک ده بۆوه . ئه و مه سه له یه ی که بووه هۆی تێوه گڵانی ئێران له ئاگری شه ڕو سه ری ره زاشای په هله وی خوارد و ئاواتی خه ڵکی سته م لێکراوی کوردستان هاته دی (14) . ره زاشا خۆی نه گرت له به رده میان دا به وه ش که ش و هه وای ئازادی له ئێران په یدا بوو و کوردستانیش به شێک له ئازادی و دێموکراسی به خۆیه وه بینی . حیزب و رێکخراوه سیاسییه کان بووژانه وه له کاتێک دا که له خوارووی ئێران له شکری ئامریکا و بریتانیا هاتبوو ، له وسه رووشه وه له شکری سووری سۆڤیه تی هاتبوو هه تا ورمێ ی داگیرکردبوو و ناوچه ی مه هاباد له و بارودۆخه دا به دوور بوو ، بۆیه بارودۆخێکی تایبه تی له مه هاباد و ناوچه که خولقا بوو . مه هاباد پێشینه یه کی شۆڕشگێری جوڵانه وه ی نه ته وه یی، کوردایه تییان هه بوو هه ر بۆیه یه که م رێکخراوه ی به هێزی سیاسی کوردی به نێوی کۆمه ڵه ی ژیانه وه ی کورد له کوردستان له ناوچه ی مه هاباد پێک هات .به پێی ئه و سه رچاوانه ی له ده ستدان ئامانجی (ژکاڤ) ، دژی خۆخۆری و شه ڕی ناوخۆ و پووڵ په رستی و هه ل په رستان بووه ، به هه موو هێز و توانای تێکۆشاوه بۆ ئه وه ی زنجیرو ته وقی دیلی و ژێرده سته یی له گه ردنی نه ته وه ی کورد داماڵێ ، هه ولی داوه که کوردستانی گه وره دروست بکاته وه ، له ت و په تی کوردستان نه هێڵێ که هه موو کوردێک بتوانێ به سه ربه ستی بژی . ( ژکاڤ) زۆر هه ستی به وه کردووه که ده بی کورد بیر له شارستانییه ت و پێشکه وتن و مه ده نییه ت بکاته وه ، خۆ رۆشنبیرکردن و ناساندنی کێشه ی گه له که مان به دنیای ده ره وه زیاتر رێگای رزگاریمانه نه ک چه ک و شه ڕ ، چوونکه هیچ کات ئه و چه که ی به ده ستی کورده وه یه له به رامبه ر چه کی دوژمنه کانی دا به راورد ناکرێ ، بۆیه هه ر زوو بیری له رۆژنامه گه ری و ده رکردنی گۆڤار و رۆژنامه بۆ رووناک کردنه وه ی بیری نه ته وایه تی کردووه (15) .

ک ژ ک له سه ر چوار کۆڵه که ی ( ئیسلامه تی ، کوردایه تی ، مه ده نییه ت ، سوڵح و ئاشتیخوازی ) دامه زراوه .

له رووی رۆشنبیرییه وه ( ک ژ ک ) زۆر گرینگی به باری رۆشنبیری دا ، چه ندین بڵاوکراوه ی ده رکردبۆ هوشیار کردنه وه ی بیری نه ته وایه تی سیاسی گه لی کورد له وانه وه ک ( گۆڤاری نیشتمان ، رۆژژمێری کوردی ، دیاری کۆمه ڵه ی ژکاڤ و چه ندین بابه تی رۆشنبیری  (16) .له ژێر تیشکی ئه و ئامانج و حه ولانه ی ژکاڤ بۆ بردنه سه ری ئاستی رۆشنبیری و نه ته وه یی کۆمه ڵگای کورد ، له ساڵه کانی 1325 - 1320 ، ته وه ره ی سه ره کی شێعر و ئه ده بیاتی کوردی که تا ئه و کات ته نیا له چوارچێوه ی ئه ده بیاتی گشتی و بابه تی عیرفانی و فۆڵکلۆڕی بووه ، جێگه ی خۆی دا به نێوه ڕۆکی نه ته وه ، مێژوو و رێزگرتن له میراتی سیاسی رابردوو . ئه و په ڕی ئه و ر‌ه وته ده توانین ئاماژه به به رهه می عه بدولره حمانی شه ڕه فکه ندی ( هه ژار ) بکه ین که له (( ئاڵه کۆک )) دا شۆڕشێکی گه وره ی له ئه ده بیاتی کوردی  هه ڵگیرساندووه(17) .

تێکۆشانی ژکاڤ له هه ردوو لای باکووری کوردستانی ئێران چ ده ورووبه ری مه هاباد و ناوچه ی باکووری میاندواو که له ژێر ده سه ڵاتی رووسه کان بوو ، به تووندی درێژه ی هه بوو ....  له ناوچه ی کرماشان هێزی ناسیۆنالیستی کورد توانی بووی ، ئه وێ بۆ لای خۆی رابکێشێ . له باکووری سه قزه وه ، نفووزی کۆمه ڵه له نێوان عه شیره ته کان به خێرایی گه شه سه ند و ئامانج و به رنامه کانی ژکاڤ ره چاو ده کرا .له پێوه ندی له مه ڕ چالاکی ژکاڤ و پێوه ندی دیپڵؤماسی و ده ره کی ئه و ، سه رکونسولی یه کێتی سۆڤیه ت له ره زائیه " هاشمۆڤ" 1/5/1945 ده ڵێ : من به چاوی خۆم هه ستم کردووه به بوونی پارتی ژکاڤ و زۆربه ی خه ڵک ژکاڤ به کۆمه ڵه ناو ده بات ، زۆربه ی کورده کان و پیاوه به ناوبانگه کانیان لایه نگری سۆڤییه ت ده که ن و به هیوان له خه باتیان دا بۆ سه ربه خۆیی له سۆڤییه ت یارمه تی وه ربگرن ، کۆمیته ی ژکاڤ خه ڵک دڵنیا ده کات له ئیش و کاره کانی خۆی دا په یوه ندی ده کات له گه ڵ یه کێتی سۆڤییه ت ، به ڵام (( له نێوان ئێمه و ژکاڤ دا هیچ پێوه ندییه ک نیه )) (18) . ئه و وته ی هاشمۆڤ دان پیانانێکی راستگۆیانه یه و به ڵگه یه کی ئاشکرایه بۆ ئه و نووسراوانه ی که بێ هیچ به ڵگه یه ک له نووسینه کانیان دا حه ول ده ده ن کۆمه ڵه ی ژکاڤ و جووڵانه وه په ره گرتووی نه ته وه ی کورد له هه رێمی موکریان دا ده سکردی سۆڤییه تێکان بده نه قه ڵه م .مامۆستا هه ژار له و باره وه ده نووسێت : زۆر که س لایان وایه که حیزبی ژکاڤ ڕووسان دروستیان کردووه که خوا هه ڵناگرێ راستی بۆ نه چوون ، کاتێ که حیزب بۆ هه وه ڵجار له سابڵاغ دامه زرا ، رووس هیچ ئاگاداریه کی لێ نه بوو ، ده مانویست به ره سمی بمانناسن و یارمه تیمان بکه ن به ڵام هه رچی کۆششمان کرد جوابیان نه داینه وه  (19) . 

حه مه ره زا شای په هله وی ومه سه له ی کورد :

ده سه ڵاتی حه مه ره زاشای په هله وی له سه ر هه مان سیاسه تی باوکی سه باره ت به ڕاوه دوونان و سه رکووتکردنی ئازادیخوازانی ئێرانی به گشتی و به گژداچوونه وه ی داواکارییه کانی نه ته وه نافارسه کانی ئێران له پێش هه موویانه وه گه لی کوردبه تایبه تی ، رۆڵێکی سه ره کی ده بینێت له شێواندن و ته قینه وه ی بارودۆخه که ی وڵات له پاش ته واوبوونی شه ڕ .حکوومه ته یه ک له دوای یه که کانی ئێران له ساڵانی شه ڕی دووه می جیهانی چ دوای کۆتایی هاتنی ، گاڵته یان به مه سه له ی نه ته وایه تی کورد ده هات و ئاماده نه بوون که مترین ماف بۆ گه لی کورد له ئێران بسه لمێنن . له باشوور و ناوه ندی کوردستانی ئێران ، ئه و ناوچانه ی حکوومه تی ئێران ده ستی به سه ریان دا ده ڕۆی ، وه ک ده سه ڵاتێکی نیزامی پیرۆکراتی ئێرانی دامه زرابوو که له گه ڵ کۆتایی هاتنی شه ڕ دا رۆژ به دوای رۆژ گوشاریان له سه ر خه ڵکی شاره کان و عێله نیشتمان په روه ره کانی زیاتر ده بوو ، ئه وانه هه موو حه ولێکیان ئه وه بوو بنکه و باره گا نیزامیه کانیان له و ناوچانه دا به هێز بکه ن و سیخوڕه کانیان بڵاوبکه نه وه تا رێگا له و شه پۆله ئازادیخوازی و نه ته وه ییه بگرن که له هه رێمی موکریان و باکووریانه وه قوڵپی ده دا (20) .درووست مانگێک پێش به ده سته وه گرتنی ده سه ڵاتی سیاسی له لایان ح.د.ک و دامه زراندنی کۆماری میللی کوردستان له مه هاباد ، هه فته نامه ی (( کوهستان )) له چه ند ژماره یه کی دا به درێژی باسی شێواوی بارودۆخی ئابووری کوردستان کردووه و به رپرسیارییه کی خستۆته ملی ده زگا گه نده ڵ و ناکاره مه کانی حکوومه ت ، ئه وانه ی له کوردستان و نه له تاران حازر نین کارێک بۆ خه ڵکی راپه ڕێنن و وه ڵامی داخوازییه کانیان بده نه وه به تایبه ت وه ڵام نه دانه وه ی تووتنه وانه کانی مه هاباد له تاران و بێ به ش بوونیان له هه موو حه ق و ده ستڕه نجێکیان ، کوهستان نووسیویه : دوای ئه وه ی خه ڵک له تارانه وه به ده ستی خاڵی ده گه ڕێنه وه مه هاباد ، دێنه سه ر ئه و باوه ڕه ی که ده سه ڵات دارانی ناوه ندی ، مه هابادیان پشت گوێ خستووه و ئاماده نین له رێی یاسایی و کارئاسانیان بۆ بکه ن و ناڕاسته وخۆ پێیان ده ڵێن : ئێمه ناتوانین بڕیارتان بۆ بده ین ، خۆتان چۆنتان پێ خۆشه وا بکه ن ، ئه و کاته ش خه ڵکی په ی کاری خۆیان ده که ون و خودموختاری به شێک له کوردستان و له پاڵ ئازه ربایجان راده گه یه نرێت  (21) .

چ له رۆژنامه ی کوردستان ، ئورگانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و چ له چاوپێکه وتنه کانی پێشه وا قازی محه مه د له گه ڵ رۆژنامه ی (( رهبر )) ی حیزبی توده و دواتر وتاری پێشه وا به کۆمه ڵانی خه ڵک ، باس له داواکاریه کانی کورد کراوه و ئه و داواکاریانه به ته واوی شاراوه نین ، پێشه وا ده ڵێت :ئه گه ر ئێمه ئه مڕۆ پێدا ده گرین له سه ر داوای ئۆتۆنۆمییه کی جوزئی بۆ وڵاته که مان ، گوناحی حکوومه تی ناوه ندیه که هیچی نه کردووه بۆ باشکردنی وه زعی ئێمه ، ئێمه به ڕاستی حه ز ئه که ین رێگای پێشکه وتن بگرین ، ئێمه حه ز ناکه ین لاسای ئامریکا و رووسیا بکه ینه وه ، به ڵام ئه وه ش ره ت ده که ینه وه که وه کوو ئاژه ڵی وڵاتانی شارستانی بژین . هه روه ها له شوێنێکی دیکه دا ده ڵێت : به هیچ جۆرێکی داوای ته جزیه ی ئێرانمان نه کردووه و ته نیا مه به ستمان ئازادی خۆمان و دێموکڕاسی بووه . به ڵام له پێش دا کاربه ده ستانی ئێران بێجگه له وه ی که جوابیان نه داینه وه ، شۆخیشیان به داوای ئێمه کرد و ناچار بووین حکوومه تی میللی مان دامه زراند و هێزی خۆمان له به رامبه ر ئه وان دا تاقی کرده وه  .... (22)"

 ئه حمه د که مانگر" که بۆ خۆی کارمه ندێکی حکوومه تی ئێران و وه کیلی پایه ی 1 ی دادگای شاری سنه بوو له ئاباری ساڵی 1945 واته 7 مانگ پێش دامه زراندنی کۆماری کوردستان له مه هاباد ، له ته له گرافێک دا ئه وه ی پێشنیاری ده وڵه ت کرد مادامه کی ده زگاکانی حکوومه ت له توانیان دانیه به کارامه یی کار وباره کانی ناوچه که راپه ڕێنن ، چی د‌ه بێت ئه گه ر حکوومه ت ( استقلال ناقص ) واته خوودموختاری به خه ڵکی کوردستان بدایه تا بۆ خۆیان به کاروباری خۆیان دا رابگه ن (23) .

به مجۆره له پێش نیوه ڕۆی ڕۆژی 2 ی رێبه ندانی 1324 ی هه تاوی به رامبه ر به کانونی دووه می 1946 له گۆڕه پانی چوارچرای شاری مه هاباد دا و به ئاماده بوونی زۆربه ی کادره کانی ( ح د ک ) جه ماوه رێکی زۆری شار و نوێنه رانی ناوچه کان و هۆزه کورده کان هه ر له ماکۆوه تا سه قز و سه رده شت که پێشتر بانگهێشت کرابوون ، ئاهه نگی ڕێ و ڕه سمی راگه یاندنی" کۆماری میللی کوردستان" ده ستی پێکرد  (24). قازی محه مه د له کۆبوونه وه ی دامه زراندنی کۆماری کوردستان له 2 ی رێبه ندانی 1324 ی هه تاوی دا به به شداری هه موو چین و توێژه کانی کوردستان دا گوتی : 

(( کوردستان مه وقعیه تێکی جوغرافیایی مه خێوه ێی هه یه که بێ پسانه وه و بێ ئه وه ی نه ته وه و میلله تێکی که له نێویان فاێیل و لێکیان بپچڕێته وه کورد به سه ریه که وه و پێکه وه سکوونه تیان تێ دا هه یه و داوای مالکیه تی میللی له وێدا . به سه رهات و سه وابیقی تاریخییان یه که و عموومه ن تێی دا شه ریکن ، خاوه نی ئاداب و عادات و رسوومی میللیه کی وان که هیچ جۆره سه ده مه و عه وادیسێک نه یتوانیوه سستیه ک له بناغه ی میللییه تی ئه وان دا په یدا بکا.کورد له قه دیم دا هه زاران پادشا و حوکمدار و ته شکیلاتیان هه بووه . هه ر له م کوردستانه ئازاده ی ئێستا دا بنه ماڵه ی ئۆمه رای موکری که سه رسلسله ی ئه وان ئه میر سه یفه دینا بووه تا 1020 کۆچی بیلئستیقلال  یه ک له دوای یه ک ئه میر سه یفه دین ، سارم به گ ، شێخ حه یده ر ، ئه میربه گ ، ئه میر پاشا تا ده گاته قوبادخان به ده سه ڵات و قودره ته وه حکومه تیان کردووه ، میلله تی ره شید و به غیره تی کورد له هه مووده ور و زه مانێک دا هه رکه س خه یاڵی ئیستیلای نیشت مانی ئه وانی بوو بێ به ره نگاری بوون و به ربه ره کانیان کردووه و له هیچ فیداکاریه ک ده ستیان دا نه نواندووه . له پاش له ده ست چوونی حوکمداره تیان بۆ وه گیرخستنه وه ی ئازادی وچانیان نه داوه . به دڵێکی ئه وه نده به هێز و عه زمێکی سابیته وه تێکۆشاون تا ئێستا هێزێکی وا نه بووه بتوانێ خه فه یان بکات ، میره کوێره یان کوشتووه ، بابان سه ری هه ڵداوه بابانیان بێ ده نگ کردووه ، ئه رده ڵان بڵیند بوون ئه وانیان له عه رزی داوه ، بتڵیسی به رز بوونه وه و هه زاری دیکه وه ک ئه وان .تا له و دواییانه دا له پاش شه ڕی به ینه لملیلی پێشوو که دیکتاتۆری ئێران و تورکیا هاتنه سه رکار ، زمان و عادات و مه زهه ب و خسووسیاتی میللی کوردیان به جارێک لاواز و که نه فت کرد له هیچ وه حشییه ت و دڕنده ییه ک رانه وه ستان ، خوێندن و نووسینی زمانی کوردی مه منوع و پۆشینی لیباسمان قه ده غه بوو نه یانده هێشت له هیچ جۆره مه زایا و حقووقێکی به شه رییه ت به شمان ببێ)) . (25) 

له و وتاره ی قازی محه مه دی سه رۆک کۆماری کوردستان دا ئه وه مان بۆ ده رده که وێت که ئه و که سایه تییه مه زنه تا چ راده یه ک باوه ڕی به کوردستانی بوون و تێکڕای ره گه زه پێک هێنه ره کانی نه ته وایه تی کورد له (( مێژوو ، دابی هاوبه ش و  تایبه ت مه ندیه کانی نه ته وه یی .... هتد بووه . که ئه وتایبه ت مه ندییه ش بێ گومان ده گه ڕێته بۆ بوونی (( وشیاری نه ته وه یی )) سه رۆک کۆماری کوردستان واته قازی محه مه دو هه روه ها کۆمه ڵگای کوردیی ئه وکات و کۆمه ڵه ی ژکاڤێش ده توانین به هێمای ئه و وشیارییه نه ته وه ییه له قه ڵه م بده ین .دوای ئه وه ی که کابینه ی قازی ناسێندرا و وه زیره کان ده ستیان به کاره کانیان کرد دروشمی پێک هێنانی کوردستانی گه وره بوو به ئامانجی کۆتایی قازی و حیزبی دێموکڕات و هه موو توانا و بڕستی کۆمار له و پێناوه دا خرایه کار . هه ر زوو مه هاباد بوو به مه کۆی ناسیۆنالیسته کورده کانی تورکیا و ئێڕاق و سوریا و شاعیران وئه دیبه گه وره کانی کورد له هه موو رۆژهه ڵاتی نێوه ڕاسته وه روویان له و شاره کرد و مه هاباد بوو به ناوه ندی شۆڕشگێرانی رۆژهه ڵاتی نێوه ڕاست و قیبله گاو هیوای نه ته وه په روه رانی کورد

 .کۆماری کوردستان و کاریگه ری ئه و له سه ر ئاستی ناوخۆ و ده ره وه ی کوردستان :

ئاستی ناوخۆ : له سه ر ئاستی ناوخۆوه کۆماری کوردستان له نیو توێژی خوێنده وارو شارنشینی کۆمه ڵگای کورد له ناوخۆی ئێران به تایبه ت له تارانی پێته ختی ئێران دا کاریگه ری هه بووه . کاتێک که لاوێکی کرماشانی به نێوی (( نادر ئیبڕاهیمی )) که لیسانسی زانکۆی هه بوو ، دێته مه هاباد ووه کوو نوێنه ری کورده کانی باشوور  له گه ڵ پێشه وازییه کی گه رمی خه ڵك و رێبه رانی کۆمار به ره وڕوو ده بێت و پۆستێکیشی بۆ دیاری ده که ن (26)  . له ڕاستی دا هه رله ژێر کاریگه ریه تی کۆماری میللی کوردستان و ده سکه وته دێموکڕاتییه کانی دا بوو که چه ند لاوێکی کورد  له ناوچه ی گه رووس له حوزه یرانی 1946 دا رێکخراوێ کیان به نێوی (( یه کێتی لاوانی بیجار )) دامه زراندبه سه رۆکایه تی لاوی کورد (( عه بدولباقی ره فیح )). ئه و یه کێتییه ئامانجی به گژداچوونه وه ی دیارده ناله باره کانی دزیی وبه رتیل خۆری و گه نده ڵی ده زگاکانی حکوومه تی ئێران بوو له ناوچه که یاندا (27). کورده کانی دانیشتووی تارانیش رێکخراوه یه کیان به نێوی ( ئه نجومه نی ئازادیخوازانی کوردستان ) له سه ره تای ته مموزی 1946 دامه زرا که ئامانجیان پشتگیری له داخوازیه کانی گه لی کورد له ئێران و حه ول دان و کارکردنه سه ر ڕای  گشتی ئێران و ده سه ڵاتی ناوه ندی له تاران بوو تا سیاسه تێکی گونجاو و نه رم به رامبه ر به کورد و ده سه ڵاته سیاسیه که ی له مه هاباد بگرنه به ر(28) .

هه رله وقۆناخه دا بوو که خوێندکاره کورده کانی زانکۆی تاران له سه ره تای تشرینی دووه می ساڵی 1946 دا رێکخراوه یه کیان به نێوی ( اتحاد دانشجویان کرد در دانشگاه تهران ) دامه زراند . نادری موحسینی ئه ندامی چالاکی ئه و یه کێتیه له وتارێک دا نووسیویه : ئێمه ش وه ک خوێندکارانی کوردی زانکۆی تاران شوێنی گرینگ و ئه رکی مه زنی خۆمان له ناو کۆمه ڵه دا هه ست پێکردووه و ده زانین کوردستان لانه ی ئازیزمان چه ند ده رده داره و ئه مڕۆ له هه موو رۆژێک دا پتر پێویستی پێمانه ، ئێمه به ته واوی ده رکمان به وه کردووه که به داخه وه فه رهه نگمان ، باری ته ندروستی مان ، کشت و کاڵ مان ، سه نعه ت مان به کورتی هه موو شتێک مان خراپه و له ته واوی شاره کانی تری ئێران دواکه وتووتره ، هه ر بۆیه ت ئه و جێگایه ی که هه ل و مه رج و شوێن رێگه مان پێ بدات ، بگره زیاتر له وه ش خه بات ده که ین بۆ چاکسازی کۆمه ڵایه تی و دژی وێران کاری و خراپی بارودۆخی وڵاته که مان راده وه ستین(29) .

ئاستی ده ره وه :  دوای دامه زراندنی کۆمار به ماوه یه کی که م ( قه دری جه میل پاشا ) به نوێنه رایه تی کورده نیشتمان په روه ره کانی سوریا و له رێگای سلێمانیه وه ، خۆی گه یانده مه هابادو پیرۆزبایی هه موو کورده کانی سووریا و توورکیا ی به پێشه وا راگه یاند . ناوبراو له یادداشته کانی دا نووسیویه : ئێمه نیشتمان په روه رانی کوردکه له سووریا بووین ، به بیستنی هه واڵی دامه زراندنی کۆماری کوردستان له مه هاباد ، گه لێ دڵخۆش بووین ، له سه ر پێشنیاری من و رازی بوونی هه ڤاڵانم بڕیارمان دا که به مه به ستی پێوه ندی دۆستانه له گه ڵ حکوومه تی کۆمار سه ردانی مه هاباد بکه م(30) .

به ڵام لێره دا نابی ئه و راستییه ش له بیر بکرێت که به شێکی زۆر له کورده کانی کوردستانی عێراق ، خزمه تی دڵسۆزانه یان له ده زگا نیزامی و رۆشنبیره کانی کۆمار دا کردو زۆر به په رۆشه وه بوون بۆ ئه و ئه زموونه که به شێک یان وه کوو مامۆستا چووبوونه مه هاباد و له خوێندنگاکانی کۆمار دا وانه یان به منداڵانی کوردستان ده وته وه . بارزانییه کان و ئه فسه ره ئازادی خوازه کان ، که به سه رۆکایه تی مه لا مسته فای بارزانی هاتبوونه هه رێمی موکریان ، هه رزوو بوونه بڕبڕه ی پشتی هێزی میللی کوردستان و به رگری لێکردنی و دڵسۆزبوون بۆ پێشه وا و متمانه ی ته واویان هه بوو و ئه رکی سه رپه رشتی ناسک ترین به ره کانی شه ڕی پێ سپاردن ئه ویش به ره ی سه قز بوو(31) .

هه ر له و بارودۆخه دا بوو که جووڵانه وه ی( هه قه کان ) له باشووری کوردستان له سه رده ستی ( مامه ره زای کوڕی شێخ عه بدولکه ریمی شه ده ڵه ) وه ک بزووتنه وه یه کی سۆفیگه رای ئازادیخواز و جوتیارانه ی پێشکه وتوو گه ێشته قۆناخێکی پێگه یشتوو و زوو له لایان حکوومه تی پاشایه تی ئینگلیزخوازی عێڕاق و چینه کۆنه په رسته کانی به تووندی دژایه تی ده کرا ، مامه ره زا وه ک ئه رکێکی نه ته وه یی ، ده سته یه کی له هه قه کان به مه به ستی پشتگیری کردنی کۆماری کوردستان نارده مه هاباد ، ئه و ده سته یه تا نزیک رووخانی کۆمار له رۆژهه ڵاتی کوردستان نه گه ڕانه وه(32) .

کۆماری کوردستان و سه ربه خۆخوازی :کۆماری کوردستان سه ربه خۆ بوو و ئه و هه نگاوانه شی که هاویشتی نیشانه ی سه ربه خۆی کۆماره که بوون ، به تایبه تی وه کوو کۆمارێکی نه ته وه یی کورد له دیاریکردنی چاره نووسی گه لی کورد دا دیاری بکرێت .ویلیچیڤسکی ده ڵێت : ده رباره ی سیاسه تی ده ره وه ، قازی محه مه د ده یه وێ سه رنجی ئینگلیزیه کان و هه روه ها سۆڤییه تیه کان بۆ لای خۆی رابکێشێت و به باشتری ده زانێت به لای هیچ لایه کان دا نه ڕوات (33) .هه روه ها له دوکیومێتێکی رووسیای سۆڤییه ت دا له زمانی رۆژنامه ی ( اطلاعات ) وه نووسراون : پیشه وه ری و قازی له باکۆوه بوون ، پیشه وه ری و کاربه ده ستانی ده ره وه ی ، سوور بوون له سه ر ئه وه ی  که کوردستان ببێته به شێک له ئازه ربایجان و سه ربه ئه وه ێ بێت ، به ڵام قازی محه مه د زۆر به تووندی دژی ئه و هه ڵوێسته راوه ستاو بڕیاری له سه ر نه دا و رایگه یاندووه ئه گه ر کوردستان بڕیاره سه ر به ته ورێز بێت باشتر وایه سه ر به ده سه ڵاتی ناوه ندی بمێنێته وه و حاجی بابه شێخ هه روه ها رایگه یاندووه که رێبه رانی کورد له باکۆ له ژێر گووشارێکی زۆر دابوون ، ته نانه ت قازی محه مه د ئاماده بوو که خۆی ژارخواردوو بکات و خۆی بکوژێ (34).

بیری سه ربه خۆبوونی کۆماری کوردستان ، پێشه واو رێبه رانی تری حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی هان دا که به پاشکۆیه تی حکوومه تی ئازه ربایجان رازی نه بن و سه ر بۆ پیشه وه ری و باقڕۆڤ دانه نوێنن و بڕیاری دامه زراندنی حکومه تێک به به دیهێنانی سه ربه خۆیی و ئازادی نه ته وه یی کورد بده ن .رۆژنامه گه ری کوردی و وشیاری نه ته وه یی :رۆژنامه و بڵاوکراوه کانی کوردی کۆمار ، رۆڵی سه ره کیان گێڕا له بڵاوکردنه وه ی هه ست و وشیاری نه ته وه یی به ڵام سه ربه خۆیانه و به بێ گوێ ڕایه ڵی به ڕه نگدانه وه ی سیاسه ته کانی سۆڤییه ت و ئازه ربایجان ، له ته واوی ئه و بڵاوکراوانه دا بابه ت گه لی پێوه ندی دار به کۆمۆنیزم و مارکسیزم بڵاونه ده کراو و هه میشه له لاپه ڕه ی یه که می ئه و بڵاوکراوانه دا ، وشه ی (( بسم الله الرحمن الرحیم )) و هێندێکیش جار ئایه تی قورئانی پیرۆز به رچاو ده که وت .

حکوومه تی کۆمار بڵاوکردنه وه و گه شه دانی فه رهه نگ و زمان و ناسیۆنالیستی کوردی کردبووه به رنامه و پێڕه وی خۆی . به شێکی گرینگی شێعره کانی شاعیرانی گه وره ی کورد وه کوو قانع ، پیره مێرد ، هه ژار و هێمن له وسه رده مه دا بڵاو ده بوونه وه وه کوو رۆژنامه ی کوردستان و گۆڤار و هه فته نامه ی هه ڵاڵه تایبه ت به ژنان ، مانگ نامه ی هاوار بابه تی ئه ده بی بڵاوده کرده وه که وێڕای که م و کوڕی کاغه ز و بووجه ی که می حکوومه تی کۆمار ، شێعره کانی هه ژار و هێمنی تێدا بڵاو ده بوونه وه که ئۆگری قازی محه مه دی به نیسبه ت زمانی کوردی نیشان ده دا و هه روه ها بڵاوکراوه کانی تری وه کوو : گۆڤاری ئاژیر ، گه لاوێژ ، گڕوگاڵی منداڵان ، نیشتمان(35) .

پێشه وا و رووخانی کۆمار :دوای ئه وه ی که هه ل و مه رجه که به دژی ئامانجه کانی نه ته وه یی کورد و کۆماری کوردستان دا شکایه وه و ئه گه ری هاتنه وه ی له شکری حکوومه تی ره گه زپه رستی شاهه نشاهی ڕه خسا ، پێشه وا بێ ئه وه ی که ترسی مه رگ له وه فاداری به سوێند و په شیمانی بکاته وه ، هه ڵوێستێکی گرت که ئازادیخوازانی ئێرانی تووشی سه رسووڕمان کرد. ئه ویش ئه وه بوو که سه ره ڕای ئه وه ی که ده یزانی له لایان رێژیمی حه مه ڕه زاشای په هله وی سزای له سێداره دانی بۆده درێت، به ڵام حازر نه بوو مه هاباد به جێ بهێڵێت ، چونکه گومانی هه بوو له کوشتاروتاڵانی بێ به زه ییانه ی خه ڵکی مه هاباد له لایان رێژیمه وه ." علی اصغر احسانی"  له بیره وه ریه کانی دا مه زنی و بوێری پێشه وا ی سه لماند و نووسیویه : ئه و مرۆڤه مه زن و ئازایه که ده بوایه ئه مسالی پیشه وه ریه کان و غولام یه حیاییه کان وانه ی قاره مانێتی و بزورگواری و مه ردایه تییان له قوتابخانه ی ئه ودا خوێندبایه ...  ئه وانه ئه گه ر تۆزقاڵێک مه ردایه تی و بوێری قازی محه مه دیان هه بوایه ، به ته نیا ئیشاره تێک ده ستیان له به رگری به رنه ده دا وه کوو قازی سه نگه ری مه ردانه ی خۆیان چۆل نه ده کرد(36).شایانی باسه بوێری پێشه وا ، به جۆرێک بوو له به رامبه ر مه رگ دا چۆکی نه له رزاند و هه ڵوێستی جوامێرانه ی له موحاکه مه کردنی مه حکه مه ی شاهه نشاهی دا سه ری زۆر له ئاماده بووانی سوڕاند ، پێشه وا له و مه حکه مه یه دا به زمانێکی پاراو سیاسه تی ره گه زپه رستانه ی حکوومه ته کانی تارانی له قاو دا و ئاشکرای کرد که خه باتی گه لی کورد له پێناوی ئازادی دایه و به له ناوبردنی سه رکرده کانی نه ک هه ر له ناو ناچێت به ڵكوو کڵپه ش ده ستێنێت و تا سه رکه وتن پشوو نادات(37) . 

 له پێوه ندی له مه ڕ ئاستی خۆشه ویستی قازی محه مه د له نێو توێژی جۆربه جۆره کانی کۆمه ڵگای کوردستان ، " مرتضی زربخت " له بیره وه ریه کانی خۆی دا ئاوا باس ده کات : هه ڵس و که وتی قازی محه مه د و پیشه وه ری رێبه رانی کورد و ئازه ربایجان ، شوێنه واری دژوازی له سه ر خه ڵکه که یان هه بووه و کاردانه وه ی جیاوازی لێکه وتۆته وه ، پاش تێپه ڕبوونی 32 ساڵ پیشه وه ری و فیرقه ی دێموکڕاتی ئازه ربایجان هیچ کام نه یانتوانی له نێو دڵی کۆمه ڵگای خه ڵکی خۆیان دا جێی خۆیان بکه نه وه ، له حاڵێک دا له مه هاباد گۆڕی قازی محه مه د بۆته زیاره تگای خه ڵک و له سه رده می شۆڕشی 57 دا و له ساڵڕۆژی شه هیدبوونی دا 100000 هه زار که س به حازر بوون له سه ر گۆڕه که ی یادو رێبازی  ئه ویان به رز ڕاگرت . و له پاش شۆڕشی 57 ی گه لانی ئێران دا بوو که گه وره ترین گۆڕه پانی شاریان به نێوی ئه و گه وره پیاوه کرد(38) .

ئه مه یه بوێری و گیانفیدایی که سایه تییه ک له حاند چاره نووسی گه له که ی دا تاسه ره مه گ  خۆی به به رپرس ده زانێت ، سه رۆک کۆماری حکوومه تێک که له لایان ده سه ڵات دارانی ناوه ندییه وه  به ده سکردی ده ره کی و سۆڤییه تێکان له قه ڵه م دراوه له حاڵێکدا که سایه تی پیشه وه ری و رێبه رانی فیرقه ی ئازه ربایجان بۆ هه مووان زه ق و به رچاوه . ئه وکاته ی که پیشه وه ری و هێندێک له و رێبه رانه له سه رووبه ندی هاتنی ئه رته شی ئێران بۆ ته ورێز به بێ هیچ خۆڕاگری و به رگری کردنێک ڕا ده که ن و هه ل و مه رجێکی له بار ده ڕه خسێنن بۆ ئه وه ی که هێزی نیزامی ئێران کوشتارێکی بێ به زه ییانه و تاڵانێکی گه وره و له ئاکام دا کاره ساتێکی دڵته زێن بقه ومێنێ ، ئه و چه شنه هه ڵس و که وته ناجوامێرانه ی ڕێبه رانی ئازه ربایجان نێشانی دا ئه وان ته نیا له پێناوی به رژه وه ندی تاکه که سی خۆیان و گه یشتن به مه قام و ه ده سه ڵات ئه و حکوومه ته یان ، ئه ویش به یارمه تی سۆڤییه تێیه کان دامه زراندووه و نه بۆ خۆیان جێگای ڕێزی خه ڵک بوونه و نه کۆماره که یان به پێچه وانه ی کۆماری کوردستان ، هه ڵقوڵاوی ناوه ی کۆمه ڵگا بووه .

پێشه وا دوای خۆبه ده سته وه دانی و ئاماده بوونی له دادگا دا ، له دوایین لێدوانه کانی له به رامبه ر دادگای فه رمایشی شا دا رایگه یاند : ئه و بزووتنه وه یه به مه رگی من کۆتایی نایه ت به ڵکوو کڵپه ش ده ستێنێت ، جه خت کردن به و ڕاستییه یه که ئاستی وشیاری نه ته وه یی خه ڵکی  کوردستان ڕیشه یه کی زۆر له وه قووڵتری هه یه که به مه رگی رێبه ره که ی خاشه بڕ بکرێت .

ده سکه وته کانی کۆماری کوردستان  :ده سکه وته کانی کۆماری کوردستان گه لێک زۆرن و تێکڕای لایه نه سیاسی و ئابووری و کۆمه ڵایه تی و ته ندرووستی و فه رهه نگی و نه ته وه ییه کانی کۆمه ڵگای کوردی ده گرنه وه ، هه رله دامه زراندنی دام و ده زگاکانی حکوومه تی و به فه رمی راگه  یاندنی زمانی کوردی و به کارهێنانی له ته واوی خوێندنگا و ده زگا به رێوبه ریه کانی حکوومه تی کوردستان دا ، ته نانه ت له وتاری رۆژی هه ینی مزگه وته کانیش دا ، ئه مه و بایه خدانێکی زۆر به بووژاندنه وه ی ئه ده ب و مێژوو و کلتوور و رۆشنبیری ، به ده رکردنی چه نده ها رۆژنامه و گۆڤار ی وه ک کوردستان ، هه ڵاڵه و هاواری نیشتمان ، گڕوگاڵی منداڵان ، ئاوات و هاواری کورد و هتد ......جگه له بایه خ دان به کرانه وه ی کتێب خانه ی میللی و کردنه وه ی خوێندنگای رۆژانه و شه وانه و هێنانی ده زگای رادیۆ و سینه مای گه ڕۆک و کردنه وه ی خه سته خانه و بایه خ دان به باری له ش ساغی هه روه ها حه ول دان بۆ باش کردنی ئابووری ناوچه که و دامه زراندنی شه ریکه ی پێشکه وتنی بازرگانی و هێنانی ماشێنی کشت و کاڵ و چه نده ها کاری تر که به ئامانجی گه شه دان و وشیاری کۆمه ڵایه تی و سیاسی و رووناک بیری خه ڵکی کوردستان بوو . کڕیس کوچیرا له وباره وه ده ڵێ :  .......... کۆماری مه هاباد هه رچه ند ناوچه یه کی بچووک بوو ، و ته مه نی حکوومه ته که ی زۆر درێژه ی نه بوو به ڵام له راپه ڕینی نه ته وایه تی کورد له له مێژوو دا جێگایه کی زۆر به ڕێزی هه یه ئه وه یه که م بزووتنه وه ی کورد بوو که ده  دیترا (( ڕووناکبیره کان )) کارووباری ئه وی به ڕێوه ده به ن  ئه گه ر کۆماری مه هاباد به رده وام بایه کورده کان به دنیایان نیشان ده دا که کورد به راستی مڵهووڕ نییه ، به ڵکوو توانایی ئه وه ی هه یه که خۆی به ڕێوه به رێ(39) . ڕه چاوکردنی ئازادی سیاسی و ئاسایشی ناوخۆ تایبه ت مه ندییه کی هه ره زه قی ئه و کۆماره له به رچاو کۆماری ئازه ربایجان و رژیمی دیکتاتۆری شاهه نشاهی بوو . له کاتێک دا که ترۆریسم ئازه ربایجانی رۆژهه ڵاتی داگرتبوو ، شه پکه ی سیاسی زۆر تووند ببوو ، له کوردستان دا ته نیا چه ند زیندانی سیاسی هه بوون ، یه ک دوو که سیش ڕه نگه به هۆی سیاسی کوژرا بن هه رچه ند که ژماره یه ک له کورده کان لایه نگرییان له کۆمار نه ده کرد ، به ڵام دیسانیش توانیان ڕابکه ن و بچن بۆ تاران . له کۆڵان و شه قامه کانی مه هابادی پێته خت به ئاشکرا ده کرا گوێ بده یته رادیۆکانی ئیستانبول و له نده ن به ڵام له ته ورێز گوێ دان به و رادیۆیانه تاوانێکی مه زن و سزایه کی بۆ داندراوه(40) .

سه رۆک کۆماری حکوومه تی کوردستان که سێک بوو که له بڕیاردانی سیاسی دا پرس و ڕای به ئه ندامانی تری کۆمیته ی ناوه ندی حیزب ده کرد که ئه وه بۆ خۆی ئه وپه ڕی دێموکڕاسی بوونی کۆماری ده سه لماند له به رچاو حکوومه تی شاهه نشاهی ئێران که حکوومه تێکی تاکه که سی و دیکتاتۆری بوو . هه ر وه ک سه رۆک کۆمار کوردستان قازی محه مه د خۆی له رۆژنامه ی کوردستان دا ده ڵێت : ئه من به بێ ته صویبی کۆمیته ی مه رکه زی هیچ کارێکی ناکه م  ، چوونکه دێمووکڕات ئه وه یه که شه خس ناتوانێ مه سڵه حه تی میللی بێ مشاوه ره بگرێته ده ستی خۆی(41) .ته نانه ت له به ره به ری هاتنی سوپای ئێران بۆ مه هاباد سه رۆک کۆمار ، خه ڵکی مه هاباد و پیاوماقووڵانی و سه رۆک عه شیره ته کان ،  له مزگه وتی هه باس ئاغا کۆ ده کاته وه تا به راوێژی ئه وان چۆنییه تی هه ڵوێستییان  له هه مبه ر هاتنی سوپای ئێران دیاری بکه ن.

ده ره نجام :

ناسیۆنالیسم له کوردستان راستییه کی حاشا هه ڵنه گر و به رهه می بارودۆخی نوێی فه رهه نگی ، کۆمه ڵایه تی و سیاسییه ، که له هه مان کات دا خاوه نی بنچینه هایه کی به هێزی  گه لی رابردوو و مێژوویی یه که له پشتیوانی جه ماوه ری به تایبه تمه ندی فه رهه نگی و کۆمه ڵایه تی که ڵک وه رده گرێ که له نێوچوونی ئه و له داهاتوویه کی نزیک دا ئه سته مه . به پێچه وانه وه ناسیۆنالیسم له کوردستان و له داهاتوویه کی نزیک دا رۆڵێکی گرینگتر یاری ده کات به هۆی ئه وه ی که کوردستان جڤاکێکی نوێ یه و پێکهاته و دامه زراوه کانی ده حاڵی ته واوبوون و پێشکه وتن دانه . کۆمه ڵگای کوردستان سه باره ت به بوونی هێندێک تایبه تمه ندی دیاریکراو ، جیاوازی هه یه له گه ڵ نه ته وه کانی تر و  ئه و هۆکاره ش ده بێته هۆی پێکهاتنی شووناسێکی دیاری کراوی کوردی . چه سپاندن و جێگیر کردنی شووناسی نه ته وه یی ،  یه کێکه له شازه کانی گرینگی ناسیۆنالیسمی کوردی . ته واوی بزووتنه وه سیاسییه کانی کوردی و بزاڤه فه رهه نگییه کان سه ره ڕای ئامانجی جیاواز و شێوازی جیاله یه کتر، له و به شه دا خاڵی هاوبه شیان هه یه . شووناسی نه ته وه یی له کوردستان سه ربه خۆ و خاوه نی بنچینه ی به هێزی مێژوویی ، واتا و بایه خی تایبه ت به خۆی هه یه . و ئه وه به مانای چاوپۆشی له کارتێکه ری شوناسه کانی تر له به هێزکردن یا هاندانی شوناسی کوردی نییه ، ده وڵه ته تازه پێکهاتووه کانی ئێران و ئێڕاق و تورکیا پاش شه ڕی جیهانی یه که م ، له هه ولی دۆزینه وه ی گوتاری ناسیۆنالیستی تایبه ت به مه به ستی شه رعیه تدان به ده سه ڵاتی زۆره ملی  و گه شه دانی فه رهه نگی سیاسی خۆیان بوونه که له بنه ڕه ت دا له بواری فۆڕم و تایبه تمه ندیه وه له گه ڵ شوناسی نوێ له کوردستان له دژوازیه کی ته واو دا بوو . پێشکه وتنی ئه و وڵاتانه له ڕاستی دا ، هاوڕێ بوو له له گه ڵ حاشالێکردنی پڕۆسه ی فه رهه نگی سیاسیی کوردستان له هه رێمی ده وڵه ته کانیان ، که ئه و مه سه له یه بوو به هۆی خۆڕاگری کورده کان و له ئاکام دا سه رهه ڵدانی ناسیۆنالیسمێکی په رچه کردارانه  . سه رهه ڵدانی بزووتنه وه گه لی جۆراوجۆری سیاسی ناسیۆنالیستی کوردی باشترین به ڵگه ن بۆ ئه و خۆڕاگریه له هه مبه ر شۆردنه وه و حاشالێکردنی شوناسی نه ته وه یی کورد.

له ڕاستیدا سیاسه ته کانی به نێو چاکسازی ره زاخان له کوردستان وه کوو نه هێشتنی ڕه وتی هۆزایه تی و به زۆری نیشته جێکردنیان ، قه ده غه کردنی خوێندن و نووسینی زمانی کوردی ، یه ك چه شن کردنی جل و به رگ و سه پاندنی جل و به رگی رۆژئاوایی به سه ریان دا ، ده وری کاریگه رییان هه بوو له هه ڵگیرساندنی ڕاپه ڕینی چه کداری و سه رهه ڵدانی بزاڤه کانی فه رهه نگی و سیاسی که له ئاکام دا بواری ڕه خساند بۆ دامه زراندنی (( کۆماری کوردستان )).  دامه زراندنی کۆماری کوردستان وه ک ئورگانیکی ده وڵه تی له مێژووی گه لی کورددا ، وه ک هه نگاوێکی بوێرانه و گرینگ بوو ئه گه رچی ئه و ماوه یه ی ده سه ڵاتداریه تی که م بوو به ڵام وه کوو هۆکارێک و قۆناغێک له به رجه سته کردنی که سایه تی یاسایی نێونه ته وه یی گه لی کورد دا جێیگه ی خۆی گرته وه ، ئه گه رچی ئه و پێوه ندیه ی به ده ره وه ی وڵات هه یبوو که م و سنووردار بوو ، به ڵام له رووی یاساییه وه ده توانڕێت وه ک سه رده مێکی دیاری کردنی مافی چاره نووس پێناسه بکرێت . ئه وه ش دووه م حکوومه تی کوردی بوو که به رهه می خه‌باتی رزگاری و نه  ته وایه تی گه لی کورده له و قۆناغه مێژوویه دا، ده توانین بڵێین حکوومه تی کوردستان له رۆژهه ڵاتی کوردستان له وکاته دا حکومه تی به دیهێنانی مافی چاره نووسی گه لی کورد بوو.له وتاره کانی پێشه وا له به رده م جه ماوه ری خه ڵک دا وتی : کورد گه لێکه زابیته ی تایبه ت به خۆی هه یه ، ئه رزی خۆی هه یه ، وه کوو هه موو گه لانی تر مافی بڕیاردانی چاره نووسی خۆی هه یه ، کورد له خه وتنێکی دوورودرێژ دا ڕاپه ڕیوه و هه روه ها ڕایگه یاند که ئیتر له مه وبه دوا سابڵاغ له حکوومه تی تاران جیا بۆته وه و له مه وبه دوا راده گه یه نێت که حکوومه تی سه ربه خۆی هه یه و قازی محه مه د هه روه ها له وتاره کانی دا رایگه یاند که کوردستان له ڕووی جوغڕافیایه وه تایبه تمه ندی خۆی هه یه و کوردی تێدا جێگیره ، کورد تایبه تمه ندی نه ته وه یی و مێژوویه کی دێرینه ی هه یه ، کلتوور و داب و نه ریتی نه ته وه یی خۆی هه یه که رۆژگار نه یتوانیوه بیفه تێنێت . هه مووی یه وانه دان پیانان به و ڕاستییه یه که کۆماری کوردستان تا چ ڕاده یه ک له ژێر کارتێکه ری (( وشیاری نه ته وه یی )) رێبه رانی کۆمار و کۆمه ڵگای کوردی ئه وکات دامه زراوه . ره نگ نه دانه وه ی سیاسه ت و بیروباوه ره ی سۆڤییه ت له کاروبار و گۆڤاروبڵاوکراوه کانی کۆمار دا باشترین به ڵگه ن بۆ سه ربه خۆبوونی کۆمار . ره دکردنه وه ی داخوازی ئازه ربایجانیه کان به ئه و مه به سته که کۆماری کوردستان سه ربه کۆماری ئازه ربا یجان بێت ، له لایه ن پێشه واوه به ڵگه یه کی تره  بۆ  پاراستنی سه ربه خۆیی کۆمار  . دامه زراندنی کۆمه ڵه ی ژکاڤ و حیزبی ئازادی کوردستان له پێش هاتنی سۆڤییه ت بۆ کوردستان ، نیشان ده ری  ئه و راستییه ن که سه رهه ڵدانی ناسیۆنالیسم و هۆشی نه ته وایه تی کورده کان هیچ پێوه ندێکی به سۆڤییه تیکان نه بووه  هه روه کوو سه رکۆنسولگه ری سۆڤییه ت هاشمۆڤ ده ڵێ که (( له نێوان ئێمه و ژکاڤ دا هیچ پێوه ندیه ک نیه)) .   ئه گه ر چی سۆڤییه ت به ڕواڵه ت دژایه تی داخوازیه کانی کوردی نه ده کرد ، به ڵام له دامه زراندنی حکوومه تی کوردستان دا ، هیچ ڕۆڵێکی نه بوو ، نه شی ده ویست کوردستان له ئازه ربایجان جیا بێ ، ته نیا ئامانجی نه ته وه ی کورد پێک هێنانی ئه و حکوومه ت بوو بۆ ئه وه ش هه ر ئه و خه ڵکی کۆڵان و بازاڕه ی له پشت بوو ، دیتیشمان پاش به سترانی بڕیارنامه ی نه وتی باکوور ، سۆڤییه تێکان چۆن پشتی کورده کانیان به رداو به ڕاشکاوی دژی پێشڕه وی کورده کان و هێزی رزگاریخوازی کورد بوون به ره و باشووری کوردستان و ناوچه کانی سنه و کرماشان . پێوه ندی سۆڤیه ت له گه ڵ کۆماری کوردستان ئه گه رچی له ئاستێکی دیپڵۆماتیکیش دا تێپه ڕ ببوو ، به ڵام هه موو گه لێکیش مافی خۆیه تی هه ول بدات پشتگیری نێوده وڵه تی بۆ خۆی به ده ست بهێنێت تا که سایه تی نێونه ته وه یی مسۆگه ربکات ده توانین بڵێین ئه و پێوه ندییه بواری که سایه تی یاسایی نێو نه ته وه یی و پڕۆسه کردنی نیشان ده دات بۆ گه لێکی بێ پشتیوانی وه کوو کورد ، ئه وکۆماره له کرده وه دا وه ک ده وڵه تێکی سه ربه خۆ له پێوه ندی ده ره وه  دا کاری ده کرد نموونه ش پێوه ندی له گه ڵ کۆماری ئازه ربایجان و یه کێتی سۆڤییه ت ، سه ربه خۆ وه ک ده وڵه ت ئه نجامی ده دا .دێموکڕاسی بوون پایه ی سه ره کی فیکر و که سایه تی پێشه وا بوو ، به جۆرێک نه ته وه یی بوونه که ی به ئاقارێکی ئه رێنی و مرۆڤ دۆستانه دابردبوو ، به شێوه یه که دوور بێت له به رزه فڕی و شۆونیسم یاخود بپارێزێت له لاربوونه وه و به ره ودیکتاتۆری چینێکی کۆمه ڵایه تی و راگه یاندنی شه ڕی نێوخۆیی ، مه سه له یه کی وا که کۆماری کوردستان ده کاته نموونه یه کی تاقانه ی ده سه ڵاتێکی دێموکڕاسی لیبڕاڵ له نێوناوچه یه کی دواکه وتووو گیرۆده ی سیستمی دیکتاتۆڕ و شۆوینیسته کان ، بگره له حکومه تی ئازه ربایجانیشی جیا ده کاته وه که سرووشتێکی ڕادیکاڵی چه پی هه بوو و تا ده هات به ره و توتالیتربوون و پێشێل کردنی مافه کانی مرۆڤ هه نگاوی ده نا . کۆماری کوردستان بۆ یه که مجار له مێژووی ئێران دا جووڵانه وه ی دێموکڕاتی سه رانسه ری له گرینگی بزاڤی ئازادیخوازانه ی کوردستان وریا کرده وه به جۆرێک دێموکڕاتخوازانی ئێرانیش هیوای گه وره یان به ئه زموونی کوردستان هه بوو. کۆماری کوردستان ئه گه رچی ته نیا له ناوچه ی موکریان دا قه تیس مابوو به ڵام کاریگه ریه تی له سه رکوردی پارچه کانی تریش دانا وه کوو هاتنی بارزانییه کان و یارمه تی نیزامی ئه وان وه کوو بڕبڕه ی پشتی کۆمار . ئه وسیاسه ته ی قازی محه مه د و هه واڵانی سه لماندنی ئه و ڕاستییه یه که بزووتنه وه ی کۆمار له سه ر بناغه ی یه کگرتوویی نه ته وه یی خه باتی کردووه که ئه و خاڵه ، ئه و بزووتنه وه یه له گه ڵ بزووتنه وه کانی تر جیا ده کاته وه . یه کێکی تر له تایبه تمه ندیه کانی کۆمار له به رچاو بزووتنه وه کانی تری کوردی ، ئه وه یه که کۆمار ژیاندنه وه ی وشیاری نه ته وه یی کرده ئامانج و رێبازی خۆی . که له و سه روبه نده ی ئه وکات دا گه لی کورد به هۆی سیاسه ته کانی پاکتاوی ره گه زی له لایان ده سه لاتی ناوه ندیه وه خه ریکی له ده ست دانی شووناسی نه ته وه یی و دووره په رێزبوون له ڕاستیه کانی مێژووی ڕابردووی خۆی بوو. شانۆی دایکی نێشتمان و سروودی ئه ی ڕه قیب و هه ڵکردنی ئاڵای کوردستان نموونه یه کن له و پێناوه دا . ئه گه رچی کۆماری کوردستان خاوه نی هێندێک خاڵی لاوازیش بووه به ڵام لایه نی به هێزی ئه وه بووه که  ئه و بزووتنه وه یه له چوارچێوه ی حیزبێکی سیاسی مۆدێڕن به به رنامه و پڕۆژه یه کی داڕێژراوه وه دامه زراوه که له کاتی خۆیدا له نێو کۆمه ڵگای کوردی دا بێ هاوتا بووه . له لایه کی تر رێبه رانی کۆمار له رووناکبیرانی سه رده می خۆیان بوونه و به تێڕوانینێکی زانستی مامه ڵه یان له گه ڵ  پێشهاته کانی رۆژ کردووه . 

سه رچاوه کان :

1 ) احمد کسروی _ تاریخ مشروطه ایران ، چاپ چهاردهم ، انتشارات امیرکبیر ، تهران  ، ص 83 .

2) گۆڤاری مه هاباد ، ژماره 40 پووشپه ڕی 1383 ل 13-12   .

3) کاروانێک له شه هیدانی کوردستان – که ریمی حیسامی ، انتشارات روزبه ، 1971 ، ل 10 – 8 .

4) بارودۆخی سیاسی کوردستان – مجتبی برزوی ، وه رگێڕانی نازنازمحه مه د عه بدولقادر ،چاپخانه ی وه زاره تی په روه رده 2005 ، ل 330 .

5) هه مان سه رچاوه – ل 334 .

6 ) دوکتووریاسین سه رده شتی ، چه ند لاپه ڕه یه ک له مێژووی گه لی کورد له رۆژهه ڵاتی کوردستان ، چاپخانه ی سیما ، سلێمانی 2007 ، ل 120 .

7) هه مان سه رچاوه ، ل 116-115 .

8 ) هه مان سه رچاوه ، ل 78 .

9 ) هه مان سه رچاوه ، ل 93 .

10 ) که ریمی حیسامی ، کاروانێک له شه هیدانی کوردستان  ، ل 11 – 10 .

11 ) محمد رضا جلائی پور ، قاضی محمد ، ص 27 .

12 ) دیوانی هێمن موکریانی ، له کوێ وه بۆ کوێ .

13 ) بارودۆخی سیاسی کوردستان – مجتبی برزوی ، وه رگێڕانی نازنازمحه مه د عه بدولقادر ،چاپخانه ی وه زاره تی په روه رده 2005 ، ل 361 .

14 ) که ریمی حیسامی ، کاروانێک له شه هیدانی کوردستان  ، ل 125 .

15 ) نوشیروان مسته فا ئه مین ، حکومه تی کوردستان ( کورد له گه مه ی سۆڤییه تیدا ) اربیل چاپخانه ی حکوومه تی هه رێمی کوردستان ، وه زاره تی رۆشنبیری ، چاپی یه که م ، 1993 ، ل 58 – 57 – 56 .

16 ) هه مان سه رچاوه ، ل 65 – 64 – 63 – 62 .

17 )  گۆڤاری روانگه ژماره 14 ، بانه مه ڕی 1382 ، ل 10 .

18 ) دوکتوور ئه فراسیاو هه ورامی ، رووداوه کانی رۆژهه لاتی کوردستان له چه ند به لگه نامه یه کی شوره وی دا ، (1947 – 1945 ) ، ل 14 .

19 ) هه ژار ، عبدالرحمان شرفکندی ، چێشتی مجێور ، چاپی یه که م ، پاریس 1997 ، ل 65 .

20 ) دوکتووریاسین سه رده شتی ، چه ند لاپه ڕه یه ک له مێژووی گه لی کورد له رۆژهه ڵاتی کوردستان ، چاپخانه ی سیما ، سلێمانی 2007 ، 187 – 186 .

21 ) هفته نامه ی کوهستان 3 دیماه 1324.22 ) کوردستان ، رۆژنامه ، 22 / 3 / 1325 – 8 / 5 / 1325 ،

22) نوشیروان مسته فا ئه مین ، حکومه تی کوردستان ( کورد له گه مه ی سۆڤییه تیدا ) اربیل چاپخانه ی حکوومه تی هه رێمی کوردستان ، وه زاره تی رۆشنبیری ، چاپی یه که م ، ل 239 – 228 – 235 – 220 .

23 ) هفته نامه کوهستان ، 7ی خرداد 1324 .

24 ) دوکتووریاسین سه رده شتی ، چه ند لاپه ڕه یه ک له مێژووی گه لی کورد له رۆژهه ڵاتی کوردستان ، چاپخانه ی سیما ، سلێمانی  ،ل 189 .

25 ) بیره وه ریه کانی سه عیدی هومایۆن ، پێشه وای ڕابوون ، چاپی یه که م ، 2007 ، چاپخانه ی ئاراس ، ل 63 – 14 .

26 ) گۆڤاری روانگه ژماره 16 ، ره زبه ری 1382 ، ل 43 .

27 ) هفته نامه ی کوهستان ، 10 تیر 1325 .

28 ) هه مان سه رچاوه ، 24 تیر1325 .

29 ) هه مان سه رچاوه ، 4 تیر 1325 .

30 ) دوکتووریاسین سه رده شتی ، چه ند لاپه ڕه یه ک له مێژووی گه لی کورد له رۆژهه ڵاتی کوردستان ، چاپخانه ی سیما ، سلێمانی  ، ل195 .

31 ) هه مان سه رچاوه ، ل 197 .

32 ) هه مان سه رچاوه ، ل 197 – 196 .

33 ) دوکتوور ئه فراسیاو هه ورامی ، رووداوه کانی رۆژهه لاتی کوردستان له چه ند به لگه نامه یه کی شوره وی دا ، (1947 – 1945 ) ، ل 77 .

34 ) هه مان سه رچاوه ، ل 72 .

35 )  بارودۆخی سیاسی کوردستان – مجتبی برزوی ، وه رگێڕانی نازنازمحه مه د عه بدولقادر ،چاپخانه ی وه زاره تی په روه رده 2005 ، ل 423 .

36 ) علی اصغر احسانی ، خاطرات ما از قیام خراسان و حماسه خارک ، چاپ 1378 ، ص 686 .

37 ) به دره ددین ساڵح ، سه رۆک کۆماری کوردستان له به رده م دادگا دا ، چاپی یه که م هه ولێر 2001 ، ل 20 -18 .

38 ) زربخت ، مرتضی ، از کردستان عراق تا آنسوی رود ارس  ( راهپیمایی تاریخی ملا مصطفی بارزانی 1326 ) نشر شیراز تهران ، چاپ اول 1376 ،

39 ) مێژووی کورد له سه ده ی 20 و 19 ، ل 288 ، کڕیس کوچیرا ، وه رگێڕاوی محمدریانی .

40 ) ئارچی رۆزوێڵت ، کۆماری کورد له مه هاباد ، ل 40 – 39 – 38 .

41 ) دوکتووریاسین سه رده شتی ، چه ند لاپه ڕه یه ک له مێژووی گه لی کورد له رۆژهه ڵاتی کوردستان ، چاپخانه ی سیما ، سلێمانی  ، ل 169 – 168 .

کۆتایی .


برچسب‌ها: کۆماری کوردستان
نوشته شده توسط هاشم زوورئاوه ر در 17:43 |  لینک ثابت   •